كۆبوونەوەیەك دەربارەی رەوشی خوێندن لە بنگرد

رۆژی سێشەممە 13/3/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە بەڕێز محمد عبدالرحمان بەڕێوەبەری ناحیەی بنگردو نوێنەری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی و نوێنەری كەسوكاری خوێندكارانی ناحیەكە.
سەردانەكەیان بەمەبەستی هەماهەنگی بوو بۆ خزمەتكردنی زیاتری خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە سنورەكەدا.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسیكردن بۆ سەردانەكەو خەمخۆرییان هەروەها بەڵێنی هاوكاری تەواوی پێدان و هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكاران خواست.