رۆژی دوشەممە 12/3/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ ئۆفیسی هەولێری رێكخراوی (یونیسێف كۆبووەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چالاكی وەرزشی و چالاكی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید.
کۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی وەرزشی و هونەری بەئامانجی تێکەڵکردنی تواناکانی خوێندکارانی خانەخوێ و پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆ لە کارامەییەکانی ژیان، كە بڕیارە بەمنزیكانە ئەنجام بدرێت.