ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی كتێبی ١٠٠٠ پرسیاری ژیریی

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری كرد لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی كتێبی ١٠٠٠ پرسیاری ژیریی كە لەلایەن كۆلێژی ئەزمەر بۆ بەهرەداران بڵاوكرایەوە. ئەم كتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێردراوە بۆ زمانی كوردی بەهەوڵی چەند مامۆستایەكی دڵسۆز ئەم كتێبە توانرا بە ئەنجام بگەیەنرێت . بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ٣٠٠ كتێبی وەك دیاری كڕی بۆ بەشێك لە قوتابخانەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ ستافی بەرهەم هێنانی ئەم كتێبە خواست . دواتر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستا و كەس و شوێنانەی كە بەشداربوون بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم كتێبە.