ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٢/٢١ بەڕێز( ئاوارە حمە شریف) بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد بەمەبەستی خستنەڕووی كێشەو كەم و كوڕیەكانی قوتابخانەو خوێندنگەكانی سنوورەكەی .هەروەها سوپاسی هاوكاری بەڕێوەبەری گشتی كرد كە هەردەم خەمخۆری سنوورەكە بووە ، لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی دا بەپێی توانا هاوكاریان بكات .