ڕۆژانی ١٧و١٨/ ٢٠٢١/١٢ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە شاری(الاقصر)ی ووڵاتی مصر لە کۆنفرانسی (پێشخستنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پەروەردەی بەردەوام و بەهاو کارامەییەکان) لە ژێر دروشمی فێربوون بۆ ژیانە / خۆ ئامادەکردن بۆ داهاتوو بەشداری کرد کە لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتیەوە دەستی پێکراوە، کۆنفرانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی دامەزراوەی (صایغ) بە هاوکاری چەندین ڕیکخراوی عەرەبی و جیهانی بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.