بە خاك سپاردنی خوالێخۆشبوو مامۆستا سامی حسێن نازم

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری كرد لە بە خاك سپاردنی خوالێخۆشبوو مامۆستا سامی حسێن نازم بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پەروەردەی سلێمانی لە گۆرستانی بەكرەجۆی شاری سلێمانی.

بەو بۆنە خەمناکەوە بەڕێوەبەری گشتی پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەیان و هاوڕێ و دۆستانی دەکات و هیوادارە خوای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری هەموولایەک بدات، مامۆستا سامی لەساڵی ١٩٧٠-١٩٧٤ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بووەو لەو بوارەدا توانیویەتی خزمەتی زۆری کەرتی پەروەردە بکات و لە ساڵی ١٩٩٥-١٩٩٦ وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست بەکار بووە، یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەکان کە بە دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە ئەرکەکانی بەجێدەگەیاند و خەمخۆری پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بوو.

دووبارە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە بەڕێزەکەیان و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین، هیوادارین خوای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری هەموولایەک بدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢١/١٢/٢٠