مامۆستا سامی حسین نازم بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پەروەردەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠ بەڕێز سامی حسین نازم بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد، مامۆستا سامی لەساڵی ١٩٧٠-١٩٧٤ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بووەو لەو بوارەدا توانیویەتی خزمەتی زۆری کەرتی پەروەردە بکات و لە ساڵی ١٩٩٥-١٩٩٦ وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست بەکار بووە، یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەکان کە بە دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە ئەرکەکانی بەجێدەگەیاند و خەمخۆری پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بوو.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە بەڕێزەکەیان و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین، هیوادارین خوای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری هەموولایەک بدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢١/١٢/٢٠