ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/١٢/١٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی كرد لە مامۆستا و خوێندكارانی قوتابخانەی سلێمانی 1 ناحكومی بنەرەتی بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان ودیاری ئاڵای كوردستانیان پێشكەش بە بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری بەشەكان كرد . بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.