ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/١٢/١٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی خاتوو تانیا نوێنەری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو سەرپەرشتیارانی ئامادەیی و بنەڕەتی بەشدارییان کرد لە بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە شاری سلێمانی ولە قوتابخانەی (نەجمەدین مەلا)ی بنەڕەتی ئاڵای کوردستان هەڵکرا. هاوكات ١٢/١٧ ی هەموو ساڵیك لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە ناو قوتابخانەو خوێندنگەو فەرمانگەكان ئەم یادە بەرێوەدەچێت.بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕۆژی ئاڵای بەرز نرخاندو پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران کرد بەو بۆنەیەوە.هەروەها ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژێکی مێژوویی گرنگ وەسف کرد كە ئاڵای كوردستان رەمزی نەتەوەی كوردە و دەبێت لەناو باخچەکانی منداڵانەوە دەست بکەین بە ناساندنی ئاڵاو تا منداڵان ئاشنابن بە مێژووی گەلەكەمان .دواتر بەچەند چالاکییەکی هونەری مۆسیقاو سروودی نیشتیمانی کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.