کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی شانۆیی پەروەردەکانی هەرێم

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١٥ لە رۆژی سێهەم و كۆتا رۆژی فێستیڤاڵی قوتابخانەو خوێندنگەكاندا بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید شانۆگەرییەكیان بەناونیشانی ( خۆم ناپارێزم ) پێشكەش كرد و لەووتەیەكیدا مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی هەموولایەنە بەشداربووەكانی كردوو هیوای خواست ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بكرێت بەوەرزی و هەموو بەشە هونەرییەكان بگرێتەوە ، هەروەها بەگرنگی زانی كە خوێندنی كوردی لەپەروەردەی كەركوك بەشداریان كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ، لە كۆتایشدا رێزلێنان بەخشرا بەدەرهێنەرانی شانۆگەرییەكانی رۆژانی فێستیڤاڵ و هاوكارانی فێستیڤاڵەكە.