بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی دوكان دەستبەكاربوو

رۆژی چوارشەممە 2/5/2018، بە ئامادەبوونی بەرٍێزان قایمقامی دوكان و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان ئەنجامدرا لە نێوان مامۆستا سەردار حەمە رەشید و مامۆستا مهاباد مستەفا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا بەڕێوەبەری گشتی وتەیەكی پێشكەشكرد تیایدا ستایشی هەوڵو كارەكانی بەڕێوەبەری پێشوی كردو پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێ كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
مامۆستا دڵشاد عومەر وتیشی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگای سلێمانی چوار پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكانی شارباژێر و پێنجوێن و رانیە و دوكان ئاڵوگۆری تێداكرا، ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە بە سوپاسەوە هەم جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردە و منیش وەكو بەڕێوەبەری گشتی بڕیارماندا دانانی بەڕێوەبەرەكان بە سی ڤی بێت واتە هیچ تەزكیەیەكی حزبی لایەنەنێكی سیاسی تێدا نەبووە، هەروەها ئەوەی دڵخۆشتری كردوم دووان لە بەڕێوبەرەكان ئافرەتن، ئەمەش چانسێكە و بە كۆتا نەبووە بە كێبركێی یاسایی بووە پیرۆزباییان لێدەەم كە ئەمڕۆ هاتومەتە قەزای دووكان كۆبوینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی دوكان بەرێز سەردار حەمە رەشید صۆفی و سەرجەم بەڕێوبەری بەشەكان و بەڕێوبەری نوێ مامۆستا مهاباد مستەفا، رێز و سوپاسمان هەیە بۆ مامۆستا سەردار كە خزمەتێكی باشی پەروەردەی دوكانی كردووە و هەروەها دەستبەكاربونی بەڕێز مامۆستا مهاباد مستەفاشمان ئەنجامداو هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.
جگە لەوەش پێشتر سەردانی قایمقامی قەزای دوكانمان كرد كە پێموایە هەموو وەحدە ئیدارییەكان زۆر هاوكاری پەروەردەن سوپاس و دەستخۆشی ئەانیشمان كرد هەروەها ئەمەش سەرەتایەك دەبێت بۆ دەستاودەستكردنی گۆرینی پۆستەكان بە سی ڤی دور لە دەستی حزبی.