رۆژی پێنج شەممە 3/5/2018 بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرسی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ، ئاهەنگێك بۆ سەركەوتنی پرۆسەی رەخساندنی هەلی خوێندن بۆ خوێندكارانی نابیست لە ئامادەیی پیشەیی كۆمپیوتەر رێكخرا ە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرو یاریدەدەر و مامۆستایانی ئامادەییەكەو خوێندكارانی سەركەوتوو.
لەسەرەتای ئاهەنگەكەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەوتەیەكدا رایگەیاند، بۆ یەكەمجارە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان هەلی خوێندنی ئامادەیی لە سلێمانی بۆ خوێندكارانی نابیست دەرەخسێنرێت.
دەستخۆشیشی لەو كەسانەكرد كە هۆكاربوون بۆ سەرخستنی پرۆسەكەو پیرۆزبایشی لەو 12 خوێندكارە نابیستەكرد كە توانیان بەسەركەوتوویی قۆناغی یەكەمی ئامادەیی كۆمپیوتەر ببڕن.
وێنەو زانیارییەكان لە سایتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانی وەرگیراوە