ئەمڕۆ چوارشەممە 16/5/2018، بە ئامادەبونی مامۆستا پەروین ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوبەری پەروەردەی رۆژئاوا، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
خەڵاتەكان لەلایەن بەڕێزان مامۆستا قاسم نجیب المرسومی نوێنەری كۆمەڵەی لوبنانی بۆ داهێنان و دكتۆر نازم حمد السویداوی سەرۆكی مونتەدای شاعرانی عەرەب لە سلێمانی دابەشكرا، لە پای هاوكاری زۆری پەروەردە لەگەڵ برا عەرەبەكانی نیشتەجێی سلێمانی.