ئامادەكاریەكان بۆ تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان تەواوبووە

بڕیارە رۆژی 27/5/2018، تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان (تاقیكرنەوەی نیشتمانی پۆلی 9 و تاقیكردنەوەی گشتی پۆلی 12) دەستپێبكات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ ئەو مەبەستە.
مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی 1242 هۆڵ دابینكراوە بۆ تاقیكردنەوەكان، بەمشێوەیە:
609 هۆڵ بۆ پۆلی 9 ی بنەڕەتی، 8 هۆڵ بۆ خوێندنی ئیسلامی، 402 هۆڵ بۆ پۆلی 12 ی زانستی، 191 هۆڵ بۆ پۆلی 12ی وێژەیی، 32 هۆڵ بۆ پۆلی 12ی پیشەیی.
وتیشی: 32875 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەكەن، هەروەها 36849 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 دەكەن (24285 خوێندكاری بەشی زانستی، 10764 خوێندكاری بەشی وێژەیی، 1800 خوێندكاری ئامادەیی پیشەیی).
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی راشیگەیاند كە سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواوبوون بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بە سەركەوتوویی، وە ئامێری فێنككەرەوە بۆ هۆڵەكان دابینكراوە، لەگەڵ ئامێری پوچەڵكردنەوەی تۆڕی مۆبایل، هەروەها لە كاتی تاقیكردنەوەدا سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕێت.