كۆبوونەوەی پەروەردەی قەزاكان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ 25/6/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشەكانی ناو دیوان، لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە.
سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی سەرجەم پەروەردەكان و بەڕێوەبەران و مامۆستایانی كرد بەبۆنەی كۆتاییهاتنی تاقیكردنەوە نیشتمانی و گشتیەكان بە سەركەوتوویی. هەروەها تەئكید كرایەوە لەسەر پابەندبوون بە دەوامكردن و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەموو بەشەكاندا بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان.