كارمەندە خانەنشینكراوەكان رێزیان لێدەنرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 25/6/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان، رێوڕەسمێكی رێزلێنان بۆ ژمارەیەك كارمەند رێكخرا، كە پاش تەمەنێكی پڕ خزمەت بە بواری پەروەردە ئەمساڵ خانەنشین دەكرێن.
بەڕێوەبەری گشتی لە وتەیەكیدا سوپاسی ماندوبوونی ئەو كارمەندانەی كرد كە لەماوەی ساڵانی خزمەتیاندا بەردەوام بوون لە كارەكانیان و تەمەنی خۆیان بەخشیوە بە كەرتی پەروەردە، وە هیوای تەمەن درێژی و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پاشان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كارمەندە خانەنشینكراوەكان.