ئاگادارییەكی گرنگ سەبارەت بە خاڵی دووەمی مەرجەكانی وانەبێژی

ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاكان دەكەین، سەبارەت بە خاڵی دووەمی مەرجەكانی بوون بە وانەبێژ بۆ ساڵی خوێندنی 2018- 2019، كە دەڵێت (پشتگیری دەرچوون لە كۆلێژ یا پەیمانگا به كۆنمرەی دەرچوون بهێنێت)، تكایە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ ئەوەی ئەركی دارایی زیاتر نەكەوێتە سەر پێشكەشكار، جێبەجێكردنی ئەم خاڵە رابگرن بۆ ئەو كاتەی پێشكەشكاری فۆڕم وەردەگیرێت بە مامۆستای وانەبێژ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی