رۆژی چوارشەممە 8/8/2018، بە ئامادەبونی پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا سۆران محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق، مەڕاسیمی رێزلێنان بۆ خوێندكارە یەكەمەكانی ئەزموونە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی 2017- 2018 لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەید سادق بەڕێوەچو.
لە مەڕاسیمەكەدا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكان كردو هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە قۆناغەكانی داهاتوودا، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و كەسوكاری خوێندكارەكانی كرد بۆ هەوڵو ماندوبوونیان لە پێناو بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن.