خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە رێكخراوی IRC

ئەمرۆ سێشەممە 28/8/2018 بەئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەشێك لە بەرێوەبەرانی دیوان، رێزو سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشرایە رێكخراوی IRC.
رێزلێنانەكە لەپای كارو پڕۆژەكانی رێكخراوەكەبوو بۆ خزمەتكردنی كەرتی پەروەردە لە بواری نۆژەنكردنەوەی خوێندنگاكان و دابینكردنی موچەی مامۆستایانی پەنابەری سوری و كردنەوەی خولی راهێنان بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و دابینكردنی كەلوپەل بۆ قوتابخانەكان.