ئەمرۆ سێشەممە 4/9/2018، مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مەریوان عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندن، سەردانی بەرێوەبەرێتی چالاكی وەرزشی و دیدەوانییان كرد.
لەسەردانەكەدا پیرۆزباییان لە بەڕێز توانا ئەنوەر كەمال كرد بەبەۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری نوێی بەرێوەبەرێتی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە كارەكەیدا.