خولی (زانستی كتێبخانەی قوتابخانەكان) كۆتاییهات

رۆژی 29/11/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی خولی (زانستی كتێبخانەی قوتابخانەكان)یان بەسەركردەوە.
خولەكە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پڕۆگرامەكان- بەشی كتێبخانە بەڕێوەچوو، رۆژی 19/11/2018 دەستیپێكردوو ماوەی 8 رۆژ بەردەوامبوو، وانەكانی لەلایەن كۆمەڵێك مامۆستای پسپۆڕو شارەزای بواری كتێبخانە وترایەوە، بەهاوكاری بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان لە سلێمانی.
بەبۆنەی كۆتاییهاتنی خولەكەشەوە بڕوانامە بەخشرایە 127 لێپرسراوی كتێبخانەی قوتابخانەو خوێندنگا كەبەشداربوون لە خولەكەدا.
هەمان رۆژ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی (سۆرانى بنەڕەتی)یان كرد لە سلێمانی، وە خولێكیان بەسەركردەوە سەبارەت بە بەڕێوەبردن بۆ ئاستی قوتابخانەكان كە لەلایەن رێكخراوی (unicef)ەوە كرابووەوە بۆ ماوەی 3 رۆژ.