بڕوانامە بەخشرایە دەرچووانی قوتابخانەی دانیال میتران

ئەمڕۆ 2/12/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و كونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، بڕوانامە بەخشرایە دەرچووانی پۆلی 9ی بنەڕەتی قوتابخانەی دانیال میترانی فەرەنسی، كە لەوڵاتی فەرەنساوە بۆیان گەڕابووەوە.
لە مەڕاسیمەكەدا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشكەشكردو، سوپاسی حكومەت و گەلی فەڕەنسای كرد بۆ پشتیوانییان لە كەرتی پەروەردە لە شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان بەگشتی.