خولێك بۆ توێژەرانی پەروەردەكان كرایەوە

رۆژی چوارشەممە 19/12/2018، رێكخراوی ماڵی سەركەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناكان بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی دیموكراتی (NED) خولێكی بۆ توێژەرانی پەروەردەكان كردەوە ، لەبارەی كاراكردنی رۆڵی توێژەران لەپەرەپێدانی سیستمی هەڵبژاردن لە كوردستان و بەشداری سیاسی.
مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولەكەی بەسەركردەوەو لەوتەیەكیشدا دەستخۆشی لەرێكخەرانی خولەكەكردو ئاماژەی دا بە گرنگی ئەو جۆرە خولانە بۆ پەرەپێدانی توانای توێژەران و هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە.