ئەمڕۆ 18/12/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی پەروەردەی شارەزوری كردو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور لەگەڵ فەرمانبەرانی پەروەردەكەدا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی فەرمانبەرانی كرد كە ئەركەكانیان بە دڵسۆزانە ئەنجانداوە سەرەڕای هەبوونی كێشەو قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی مووچە لە چەند ساڵەی رابردوودا.
پاشان فەرمانبەرانی پەروەردەی شارەزوور چەند داواكارییەكیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی كرد، مامۆستا دڵشاد عومەریش لەلایەن خۆیەوە بەڵێنیدا بەپێی توانا داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات و هاوكاریان بێت.