بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە وەفدێكی كونسوڵخانەی توركیا

ئەمرۆ سێشەممە 18/12/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی پەروەردە كراو وەفدی میوان ئامادەیی وڵاتەكەیان دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی كەرتی پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسی كردن و هیوای خواست هاوكاربن بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی.