كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە رەوشی خوێندنی ناحكومی

ئەمڕۆ 20/12/2018، لە هۆڵی شەهید شەوكەتی حاجی موشیر، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنگەو پەیمانگا ناحكومیەكان، لەگەڵ بەڕێوەبەری باخچەو قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومیەكان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وتارێكی پێشكەشكردو باسی لە گرنگی خوێندنی ناحكومی كرد، هەروەها رایگەیاند كە پێویستە لەسەر خوێندنگە ناحكومیەكان پابەندبن بە یاساو رێنماییە پەروەردەییەكان، لە لایەنی پڕۆگرام و وەرگرتنی كرێی خوێندن و دانانی نمرەو تاقیكردنەوەكان، وە پێویستە گرنگی بە مامۆستا بدرێت لە رێگەی بەشداریپێكردنیان لە خولی زانستی و پەروەردەیی، بە مەبەستی برەودان بە پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن و بەرەوپێشبردنی.
پاشان دەرگای گفتوگۆ كرایەوەو ئامادەبووان راو سەرنج و داواكارییەكان خستە روو، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیش وەڵامی دانەوە.