ئەمڕۆ 24/12/2018، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشانگای پۆستەری قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵاتی كردەوە لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی (ئەمنە سورەكە)، بە ئامادەبوونی یەكەی سەرپەرشتیاری و مامۆستایانی بەشداربوو لە پێشانگاكە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەشداربووانی پێشانگاكە كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها پێشنیاریكرد لەم جۆرە پێشانگایانەدا بۆ هەر پەروەردەیەك ژمارەیەك پۆستەر هەڵبژێردرێن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان بتوانین پێشانگای گشتیی پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بكەینەوە.