بە وێنە.. قوتابخانەی دێرین لە سلێمانی كرایەوە

قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی  لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی نۆژەنكرایەوەو لە رێوڕەسمێكیشدا بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری  گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابخانەكە كرایەوە.

 

derin3

قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی نۆژەنكرایەوەو لە رێوڕەسمێكیشدا بە ئامادەبونی د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین عەلی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا قوتابخانەكە كرایەوە.
قوتابخانەی 18 پۆڵی دێرین لە قۆناغی 1 تا6ی تێدایەو لە ساڵی 2013 ەوە پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی دەستی پێكردوەو سەرجەم پێداویستیەكانی خوێندنی لەلایەن پارێزگاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە بۆ دابینكراوە.
دوای كردنەوەی قوتابخانەكەش پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پۆلەكانی قوتابخانەكەیان بەسەركردەوەو لە وتەیەكیشدا، پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشی لە پەروەردەی سلێمانی كردو هیوای خواست هەوڵەكانیان بەردەوام بێت بۆ خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكارانی سلێمانی، تەئكیدیشی كردەوە لە داهاتوودا كاری باشتر بۆ خزمەتی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی دەكەن.

derin2

derin1

derin4

derin6

derin5