گوندێكی پشدەر داوای وەرگرتنەوەی بینای قوتابخانەكەیان دەكەن

ئەمرۆ چوارشەممە 27-2-2019، ئەنجومەن و بەشێك لە دانیشتوانی گوندی شێخ ئەوداڵانی سەر بە قەزای پشدەر، سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییان كرد.
لە دیدارێكدا باس لە كێشەی وەرگرتنەوە بینای قوتابخانەی گوندەكە كرا لەلایەن پەروەردەوە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن تیایدا، بەڕێوەبەری گشتیش ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنیان لەو بارەیەوە بەپێی توانا.