بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری باخچەکانی منداڵان كۆبۆوە

رۆژی ٢٠١٩/٢/٢٧ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا چیمەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و مامۆستا سەلام عەبدولكەریم بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان و مامۆستا نەرمین حسێن یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن لە هۆڵی شەهید شەوكەوت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم باخچەكانی منداڵان لەهەردوو پەروەردەی “ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات” كۆبۆوە.
كۆبوومەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆ كردن لەبارەی دانانی بەرنامەیەکی گونجاو بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکاتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی باخچەکان ,و دانانی خشتەی وانەکان بۆ پرۆگرامی باخچەکان,بۆ ئەوەی بتوانرێت لەڕێگەی ئەو خشتەیەوە بەشەوانەکانی مامۆستایانی باخچەی مناڵان دیاری بکرێت,تابتوانن باخچەکانی مناڵانیش سوودمەندبن لە مامۆستای وانە بێژ.