ئەمرۆ 26/2/2019، به ئامادەبوونی بەڕێز دیاری رەفیق قایمقامی سەیدسادق و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا سۆران محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی سید صادق و لێپرساروانی ئیداری و پەروەردەكاران، لەهۆڵی رۆشنبیری سەید سادق فێستیڤاڵی ساڵانەی هونەری باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە بەڕەتیەكانی سنوری پەروەردەی سەید سادق بەرێوەچوو، كە لەلایەن یەكەی چالاكی هونەری پەروەردەی سەید سادقەوە سەرپەرشتی دەكرا.
فیِستیڤاڵەكە بە سرودی نیشتمانی دەستیپێكردو چەندین كاری هونەری ئیشی دەست و وێنەكێشان و چالاكی شانۆیی ومۆزیكی لەخۆ گرتبوو.
هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ناوچەكە مامۆستا دڵشاد سەردانی (ئامادەیی سیدصادقی تیكەڵ، قوتابخانەی راڤەی بنەرەتی، قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەرەتی و قوتابخانەی چیای بنەرەتی، باخچەی منداڵانی ئاڵا)ی كرد، بەمەبەستی لەنزیكەوە بەئاگابوون لە ڕەوشی خوێندنو چارەسەركردنی كەموكورتیەكان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان بەپێی توانا.