ئەمرۆ سێشەممە 26/2/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەشی شەتلگەی باخچەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد
لە سەردانەكەیدا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە نزیكەوە كارو چالاكیەكانی بەشی شەتڵگەی باخچەكانی بەسەر كردەوە كە سەرقاڵی دروستكردنی قەڵەم و رواندنی تۆوو بەرهەهێنانی زیاتر لە 35000 نەمامن لە كیسەی رەشدا بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر قوتابخانە و خوێندنگاكانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەكان.