ۆركشۆپێك سەبارەت بە وانەی وەرزش

ئەمرۆ سێشەممە 26/3/2019، لە بەردەوامی زنجیرە وركشۆپ و كۆڕو سیمینارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی/ بەڕێوەبەرێتی پرۆگرامەكان، بەهەماهەنگی زانكۆی سلێمانی/ كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی، ۆركشۆپێك سازدرا بە ناونیشانی (گرفت و ئاستەنگەكانی وانەی وەرزش لە خوێندنگاكاندا) بۆ بەرێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاراز محەمەد نوری راگری كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی/ زانكۆی سلێمانی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئەحمەد بەهادین عەلی.
ۆركشۆپەكە بۆ سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی پەروەردەی وەرزشی ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاواو پەروەردەی قەرەداغ و پەروەردەی دوكان بوو.