پڕۆژەی سینەمای منداڵان بەردەوامە لە نمایشكردنی فیلم

ئەمڕۆ 26/3/2019، قوتابخانەی روناكی بنەڕەتی سەردانی پڕۆژەی سینەمای منداڵانیان كرد لە ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ.
پاشان فیلمێكی پەروەردەیی بە ناوی كەروێشك بۆ قوتابیانی قوتابخانەكە نمایشكرا.
پرۆژەی سینەمای منداڵان بەدەستپێشخەری بەڕێوەبەرێتی راگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەهەماهەنگی ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ دامەزراوەو لەو رێگەیەوە ئەو فیلمانە نمایشدەكەن كە لەرووی پەروەردەیی و سایكۆلۆژییەوە بۆ منداڵان گونجاون.