ئەمرۆ سێ شەممە 26/3/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەوەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی داخراوی وەرزشی مامۆستا (ساڵح عەلی) كرد كە كاری نۆژەنكردنەوەی لە تەواوبووندایەو خزمەتێكی بەرچاوی بواری وەرزش دەكات.
بەڕێوەبەری گشتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكە رایگەیاند: ئەم هۆڵە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ كەناڵی كوردسات بەرنامەی كورد ئایدڵی تێدا تۆماركرا، كە بوە هۆی كۆبونەوەی گەنجانی هەرچوار پارچەی كوردستان لێرەدا وە گرنگییەكی زۆری هەبوو بۆ خزمەتكردنی هونەر، چەند گۆرانكارییەك كراوە لە هۆڵەكەدا، گۆڕەپانەكەیان لە تەختەوە كردووە بە تارتان كە باشترە بۆ وەرزشوانان و كارەكانی لە تەواوبووندایە و دوای تەواوبوونی دەیخەینەوە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە و چالاكییە وەرزشییەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت، وە هەموو خزمەتگوزاریەكانی تێدایە و دەتوانین سودی لێببینین بۆ بەدەستهێنانی داهاتێك بۆ پەروەردە كە تیپەكان یاری تێدادا بكەن و شوێنی حەوانەوەشی تێدایە، هەروەها شوێنێكی گونجاوە بۆ تیپە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیش.