دەرفەتێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان

وەزارەتی پەروەردە دەرفەتێك بۆ ئەو مامۆستایانە دەرەخسێنێت كە خواستی درێژەدان بە خوێندنیان هەیە لە پەیمانگەی پەروەردەیی، بۆ ئەوەی وێڕای بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان، دوای دەرچوونیشیان سودمەند بن لە مافە دارایی و كارگێڕیەكانی دەرچوانی زانكۆ.

 

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئەو مامۆستایانەی لە ئێستادا لە كاری مامۆستایی بەردەوامن و خزمەتیان لە چوار ساڵ كەمتر نییە و خوێندنیان لەسەرتاوە تا وەرگرتنی دوابڕوانامە لە 14 ساڵ كەمتر نییە بۆیان هەیە لە پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی درێژە بە خوێندن بدەن.

بە گوێرەی نوسراوەكە، ماوەی خوێندنەكە 2 ساڵ، واتە چوار كۆرسە و دەرچوانی ئەو پەیمانگەیە نازناوی مامۆستای پەروەردەییان پێدەبەخشرێت، كە یەكسانە بە بەكالریۆسی زانكۆیی لە رووی مافە دارایی و كارگێڕیەكانەوە، لەبەرئەوەی ماوەی خوێندنیان هاوشێوەی دەرچوانی زانكۆ دەبێت.

بۆ ئەوەی وێڕای بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان، دوای دەرچوونیشیان سودمەند بن لە مافە دارایی و كارگێڕیەكانی دەرچوانی زانكۆ.