داواكاری گشتی هاتۆتە سەرهێڵ

سەبارەت بەو هەواڵ و دەنگۆیانەی لەلایەن بەشێك لە سایت و پەیجەكانەوە لەبارەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئەمساڵ بڵاو دەكرێنەوەو بونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لای خوێندكاران و گومان دروستكردن لەسەر پاكو بێگەری تاقیكردنەوەكان، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك بەتایبەت خوێندكاران و مامۆستایان دڵنیا بكەینەوە كە داواكاری گشتی بۆ ئەو پرسە هاتۆتە سەر هێڵ و هەموو ریوشوێنێكی یاسایی لەدژی هەموو ئەو سایت و پەیجانە دەگرێتەبەر كە هەواڵی ناراست سەبارەت بە پرۆسەی تاقیكردنەوەكان بڵاودەكەنەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دڵنیایی دەداتە خوێندكاران كە تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئەمساڵ بەشێوەیەكی ئارام بەڕێوەچوون و هیچ كێشەو گرفتێك نەبووە كە ببێتە مایەی ئاستەنگ لەبەردەم تاقیكردنەوەكاندا.
دووپاتیشدەكاتەوە، چاوپۆشی لەهیچ سەرپێچی و هەڵەو كەموكوڕییەك ناكات و لەكات و ساتی گونجاودا بڕیاری توند لەدژی هەركەس و لایەنێك دەدات كە ببێتە مایەی دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی پەروەردەو ئایندەی خوێندكاران.

بەڕێوەبەرێتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی