بەڕێوەبەری گشتی چەند بڕوانامەیەكی رێزلێنانی بەخشی

ئەمڕۆ 12/6/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردی سلێمانی، بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە هەریەك لە (به‌رێوه‌به‌رێتی كارگه‌ی دارتاشی و ئاسنگه‌ری و هۆبه‌ی خوێندنی ئیسلامی) ، لە پای خزمەتكردنیان بە كەرتی پەروەردە و راپه‌راندنی ئیشوكاره‌كانیان بە دڵسۆزی.


هەمان رۆژ، بەڕێوەبەری گشتی بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە به‌رێز (ڕووناك مه‌حمود سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی) ، لە پای به‌شداریكردنیان له‌ پێشانگای ساڵانه‌ی په‌روه‌رده‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 .

هەروەها مامۆستا دڵشاد عومەر بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە (په‌یمانگای راهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی)، لەبه‌رامبه‌ر راپه‌راندنی ئیشوكاره‌كانیان و خه‌مخۆرییان بۆ كەرتی په‌روه‌رده.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی دڵسۆزی و خەمخۆری هموویانی كردو هیوای سەركەونی زیاتری بۆ خواستن لە كارەكانیاندا بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە.