ئەمرۆ 16/6/2019 بە ئامادەبوونی مامۆستا ( عومەر محەمەد ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ( سەربەست كەریم) بەڕێوەبەری مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەو نوێنەری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری راهێنانی پیشەیی سلێمانی سەر بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، بڕوانامەی بەشداربوونی خولی شیاندن بەخشرایە 11 فەرمانبەرو راهێنەری بەڕێوەبەرێتی راهێنانی پیشەیی سلێمانی كە بۆ ماوەی یەك مانگ لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان بەشدارییان كردبوو لە خولەكانی ( دەروونزانی پەروەردەیی و هەرزەكارو رێگاكانی وانەوتنەوەو پێوانەو هەڵسەنگاندن).
لە رێوڕەسمەكەدا نوێنەری وەزارەتی كارو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی جەختیانكردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوكارییەكانی هەردوولا لە پێناو رەخساندنی هەلی كار بۆ بازارو سودوەرگرتن لە ئەزمونی یەكتر بۆ خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە.
دواتریش بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە 11 بەشداری خولەكان و بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان و بەڕێوەبەری پرۆگرام لە رێكخراوی (HIA)كە لەرووی داراییەوە پشتیوانی خولەكەی كردوە.