بەڕێوەبەری گشتی بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە هۆبەی تاقیگەكان

ئەمڕۆ 18/6/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە (هۆبه‌ی تاقیگه‌كان)، لە پای خزمەتكردنیان و ئەنجامدانی ئەركەكانیان بەدڵسۆزانە و خەمخۆرانە.
دوای پیرۆزبایی و دەستخۆشی، بەڕێوەبەری گشتی هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە كارەكانیاندا بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە.