فێستیڤاڵی شانۆیی پەروەردەی شارەكان لەدهۆك……….راپۆرتی وێنەیی

رۆژی 17/6/2019 لە شاری دهۆك فێستیڤاڵی شانۆیی پەروەردەكان دەستیپێكرد كە بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت. لەیەكەم رۆژی فێستیڤاڵەكەشدا وەفدی بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەری و رۆشنبیری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرۆكایەتی مامۆستا (عومەر محەمەد ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بەشداری لە فێستیڤاڵەكەدا كرد، بڕیاریشە لە سێیەم رۆژی فێستیڤاڵەكەدا شانۆگەرییەك بەناوی (شیرین و فەرهادەكەی نەنكم) نمایش بكات..

لەدووەم رۆژی فێستیڤاڵەكەشدا، وەفدی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆكی كردو دیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان پێشكەشكردن.