فێستیڤاڵی شانۆیی پەروەردەی شارەكان لە دهۆك كۆتایی هات

رۆژی چوار شەممە 19/6/2019 لەسێیەم رۆژی فێستیڤاڵی شانۆیی شارەكان لە دهۆك، تیپی شانۆیی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی هونەری و رۆشنبیری سلێمانی شانۆگەرییەكی بەناوی ( شیرین و فەرهادەكەی نەنكم) نمایشكرد، لەكۆتایی فێستیڤاڵەكەشدا خەڵاتی وەزارەتی پەروەردە بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.