ئەمڕۆ 20/6/2019 بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پەوەردەی رۆژهەڵات ورۆژئاواو سەرپەرشتیاری یەكەمی بنەڕەتی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وۆرك شۆپ ئەنجامدرا.
دوابەدوای كۆبوونەوە هاوبەشەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی/كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەردەی سلێمانی سەبارەت بەپێداچونەوە بە پڕۆگرامەكانی خوێندن، كۆبونەوەیەكی تایبەت بەئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی وۆرك شۆپ لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی ئەنجامدراو لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا كار لەسەر هاوكاریكردنی پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكەن و دواتر وۆرك شۆپێكی تایبەت ئەنجام دەدرێت.