خولێكی تایبەت بە توێژەرانی دەروونی كۆتایی هات

رۆژی 23/6/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە توێژەرانی بەشدار لە خولێكی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی.
(سەربەست كەریم) بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان رایگەیاند، خولی توێژەرانی كۆمەڵایەتی و رێنمایكارانی دەروونی پرۆسەیەكی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانییە بۆ سەرجەم سەرپەرشتیاران و توێژەرانی كۆمەڵایەتی وەزارەتی پەروەردە، ماوەی خولەكەش شەش رۆژە.
وتیشی،لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ژمارەی بەشداربووانی خولەكە 450 توێژەر بوەو خولەكەش تایبەت بوو بە رۆڵ و كاریگەری و هەماهەنگی توێژەران لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان و مامۆستایان و خوێندكاران و دایك و باوكی خوێندكاران و قوتابیان.