بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە هۆبەی هۆیەكانی فێركردن

رۆژی 24/6/2019 مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە (بەڕێوەبەرێتی پرۆگرامەكان- هۆبەی هۆیەكانی فێركردن)، لە پای خزمەتكردنیان و ئەنجامدانی ئەركەكانیان بەدڵسۆزانە و خەمخۆرانە.
دوای پیرۆزبایی و دەستخۆشی، بەڕێوەبەری گشتی هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە كارەكانیاندا بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە.