لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خولی راهێنان بە ستافی پەروەردەكان لەسەر بەئەلكترۆنیكردنی قوتابخانەو خوێندنگاكان دەستیپێكردوەو بڕیارە (1100) قوتابخانەو خوێندنگاو باحچەی منداڵانى سنوری پارێزگای سلێمانی بە سیستمی (E-perwerde) بەیەكەوە ببەسترێنەوە.
خولەكەش بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی سەرپەرشتی دەكات و لەلایەن راهێنەرانی وەزارەتی پەروەردەوە بەڕێوەدەچێت و ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.