گواستنەوەی راژە بۆ سەنتەری راهێنانی پەروەردەیی و جەستەیی شێخ تەیبی قەیوان

بەڕێوەبەرێتی فێركردنی نائاسایی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەنتەری راهێنانی پەروەردەیی و جەستەیی (شێخ تەیبی قەیوان) كە بەهاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی و رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بەڕێوەدەبرێت، و دەكەوێتە پشت سۆپەرماركێتی ئاڵتون لە سلێمانی، پێویستی بە ژمارەیەك مامۆستای پەروەردەی تایبەت و توێژەری دەروونی و كۆمەڵایەتی هەیەو هەر مامۆستایەك و توێژەرێكی دەروونی لەسنوری هەردوو بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاواو رۆژهەڵاتی سلێمانی دەیەوێت گواستنەوەی راژەی بۆ بكرێت بۆ سەنتەرەكە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرێتی فێركردنی نائاسایی لەناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بكات بۆ وەرگرتنی فۆڕم.
دابەشكردنی فۆڕم رۆژی سێشەممە 9/7/2019 دەستپێدەكات و تا رۆژی دووشەممە 16/7/2019 لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاكو 12ی نیوەرۆ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
3/7/2019