نوسراوە هاتوەکان نوسراوە هاتوەکان .
هەواڵ و ڕاگایاندن

كۆمپانیایه‌ك دوو قوتابخانه‌ له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ دروستده‌كات

كۆمپانیای (یوبی هۆڵدین) له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی دوو قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له‌ شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دروست ده‌كات.

 

bina

كۆمپانیای (یوبی هۆڵدین) له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی دوو قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له‌ شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دروست ده‌كات.
ئومێد تۆفیق- سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، كۆمپانیای (یوبی هۆڵدین) به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌و به‌ بڕی 2 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار دوو قوتابخانه‌ی 18 پۆلی دروست ده‌كات كه‌ یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی به‌رانانی شاری سلێمانی و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌.
رونیشیكرده‌وه‌، كاره‌كانی هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ش چۆنه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمپانیاكه‌یان ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی له‌ هه‌ولێرو دهۆك دروستكردووه‌و گه‌ر كارئاسانییان بۆ بكرێت به‌نیازن له‌ داهاتوودا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌ سلێمانی دروستبكه‌ن ‌و نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌.