تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی (9)ی بنەڕەتی دەستیپێكرد

لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی خولی دووەمی 9ی بنەڕەتی دەستیپێكردو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكان چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەی بەسەركردەوە.

 

كاتژمێر 8:30 ی رۆژی دووشەممە لە 246 ناوەند لە سنوری پارێزگای سلێمانی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆ هەموو خوێندكاران و قوتابیان بە دەرەكیشەوە بە پێی خشتەی دیاریكراوی وانەكان دەستی پێكردو بۆ ئاگاداربون لە چۆنیەتی بەرێوەچونی تاقیكردنەوەكانیش مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەی لە شاری سلێمانی كرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان و چارەسەركردنی هەر كێشەو كەموكوڕییەك كە رووبەروی پڕۆسەكە ببێتەوە.