پرۆژه‌ی داتابه‌یس له‌ په‌روه‌ردكان وقوتابخانه‌كاندا جێبه‌جێده‌كرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی میلاكات به‌ ئه‌لكترۆنیكردنی سیستمی په‌روه‌رده‌كان و قوتابخانه‌و خوێندنگاكان  پرۆژه‌ی به‌ داتابه‌یس له‌ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و به‌رێوه‌باره‌یه‌تی گشتی جێبه‌جێده‌كات.

bbbbb

بوار تاهیر- سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی به‌داتابه‌یس كردنی میلاك و به‌ئه‌لكترۆنیكردنی سیستمی په‌روه‌رده‌كان و خوێندنگاكان به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌یان سه‌ره‌تا له‌ په‌روه‌رده‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای سلێمانی جێبه‌جێده‌كه‌ن و ژماره‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران به‌ پێی سیستمی داتابه‌یس رێكده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتودا كاره‌كان له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه‌ راییبكرێن.